Okt
01
2010
0

کۆچی دوایی حه‌مه‌ جه‌زای هونه‌رمه‌ند

سه‌نته‌ری نه‌ورۆز به‌داخوپه‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی جه‌رگ بڕی کاکه‌ حه‌مه‌جه‌زای پێگه‌شت و دڵگرانین به‌رامبه‌ر ئه‌م کۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر خێزانی کاکه‌ حه‌مه‌جه‌زادا هاتووه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی کاکه‌ حه‌مه‌ جه‌زاو گشت هه‌وادارانی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویستمان کاک حه‌مه‌ جه‌زا ده‌که‌ین و خوازیارین له‌م کۆسته‌ گه‌وره‌یه‌دا خوای گه‌وره‌ سه‌بوری که‌سوکاری بدات و دڵی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زاش به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێت.

سه‌نته‌ری نه‌ورۆز له‌ هۆله‌ندا
01-10-2010

Written by Rebwar in: Uncategorized |
Dec
05
2009
0
Jul
09
2009
0

10-10-2009 کۆنسێرتی یادی هونه‌رمه‌ندانی کۆچکردووی کوردستان

سه‌نته‌ری نه‌ورۆز وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانی کۆنسێرتێک بۆ یادی هونه‌رمه‌ندانی هه‌رچوارپارجه‌ی کوردستان له‌ به‌رواری 10-10-2009 له‌ شاری لایدنی وڵاتی هۆڵه‌ندا،کاتژمێر 20.00

ئه‌م کۆنسێرته‌ هونه‌ریه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی کوردستان نامدار قه‌ره‌داخیه‌وه‌ کاره‌ هونه‌ریه‌کانی ساز ده‌کرێت به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 100 هونه‌رمه‌ندی کوردو هۆڵه‌ندی

ئۆرکێستی هوڵه‌ندی سینفۆنیتا له‌ لایدن (35) ژه‌نیار*

کۆڕاڵی هوڵه‌ندی لینگوا موزیکا (30) ئه‌ندام*

ئۆرکێستی کوردی نامۆ(25) ژه‌نیار*

چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ناوداری کوردیش به‌شداری ده‌که‌ن له‌وانه‌ش*

محه‌مه‌د جه‌زا ، ناسری ڕه‌زازی، فاتێ،دڵنیا ڕه‌زازی، په‌یمان عومه‌ر، نیاز شه‌یدا،گۆران ئیبراهیم،

برایانی زه‌هاوی ئازاد،هه‌ژار،هاوار

هاتن بۆ ئه‌م کۆنسێرته‌ ته‌نها له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵ و به‌ره‌وژووره

بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانیت په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌یه‌وه‌ بکه‌یت

0624746934

Written by admin in: Nieuws |

Theme: TheBuckmaker.com Website Design | Die besten Gehaltskonten in Österreich, Music Streaming